ئه‌مريكا و توركيا له‌سه‌ر خشته‌ى كشانه‌وه‌ى هه‌سه‌ده له منبج رێككه‌وتن
ئه‌م وتانه‌ى به‌كر بۆزداغ دواى ئه‌وه هاتن، كه كۆبوونه‌وه‌ى حكومه‌تى توركيا كۆتايى هات و له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه بۆ رۆژنامه‌نووسان قسه‌ى كرد.
ئه‌مڕۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و ئه‌مريكا له واشنتن رێككه‌وتن له باره‌ى چاره‌سه‌رى پرسى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده له شارى منبج.
سه‌باره‌ت به قهنديليش، وته‌بێژى حكومه‌تى توركيا رايگه‌ياند، سوپاى توركيا هه‌ر كاتێك پێويست بكات هێرشى سه‌ربازى ده‌كاته سه‌ر قه‌نديل.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (4ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018) وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، (مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ) رايگه‌ياند، دانووستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا به‌رهه‌مدار بوون.
گوتيشى: هيوادارين ئه‌مريكا شانبه‌شانى توركيا بوه‌ستێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوه‌كانى په‌كه‌كه و يه‌په‌گه و فه‌تحوڵڵا گويلهنى تيرۆريست.
توركيا داوا ده‌كات شارى منبج بخرێته ژێر ركێفى هێزه‌كانى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى و ئيداره‌يه‌كى سه‌ر به توركيا له شاره‌كه درووست بكرێت.
هاوكات داواش ده‌كات، ئه‌مريكا پشت بكاته هێزه كوردييه‌كان كه شاره‌كه‌يان له ده‌ستى داعش رزگار كرد و هێزه‌كانى هه‌سه‌ده له شاره‌كه ده‌ربكرێن.
k24 -
