ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزین و کێشەی کەناڵە لۆکاڵییەکان کۆ بووه‌وه‌

ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزین و کێشەی کەناڵە لۆکاڵییەکان کۆ بووه‌وه‌
ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزین و کەناڵە لۆکاڵییەکان کۆ بووه‌وه‌. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ژمارەیەک لە چالاکوانانی مەدەنی گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم ئەنجوومەنی پاڕێزگا کرد.

پارێزگاری ھەولێر لە بارەی گرانبوونی نرخی بەنزین رایگەیاندبوو، بە ھەموو شێوەیەک رێگری دەکەن لە گرانبوونی نرخی بەنزین و بەدواداچوونی تەواو بۆ ئەم پرسە دەکەن.
ئەمرۆ دووشه‌ممه‌ش ئەنجوومەنی پاڕیزگا لە بارەی سێ تەوەر کۆ بۆتەوە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر کۆبوونەوەی ژمارە ٦٢ی ئاساییە، تایبەتە بە پرسی گرانبوونی نرخی بەنزین و کێشەی کەناڵە لۆکاڵییەکان کە لەسەر سیستەمی دیجیتاڵین.

سەبارەت بەم پرسە، دەزگای ژیاو بۆ چالاکییە سیاسی و مەدەنییەکان لە بەردەم بینای ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا، داوایان کرد نرخی بەنزین ھاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق کەم بکرێتەوە.

لە یادداشتێکدا کە وێنەکەی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی نێردراوە ھاتووە، لەکاتێکدا نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان زیاد دەکرێ، کە چی لە شارەکانی دیکەی عێراق و ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم یەک لیتر بەنزین بە ٤٥٠ دینارە و جیاوازیەکی زۆر ھەیە لە نێوان ئەو نرخانە.

ئاماژە بەوەش کراوە، داوا لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پەرلەمان دەکەن کە بەدواداچوون بکەن و نرخی بەنزین بگەرێتەوە دۆخی جاران کە بە ٥٠٠ دینار بووە.

ھەروەھا داوایشیان کرد رێگە نەدرێت کۆمپانیاکان چیتر قەیران بۆ خەڵکی کوردستان دروست بکەن.
لە ھەرێمی کوردستان تەنیا بەنزین بە نرخی بازرگانی ھەیە ‌و نرخی ھەر لیترێکیش ٧٠٠دینارە، بەڵام لە شارەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق لیترێک بەنزینی حکومی بە ٤٥٠ دینارە.

پرسێكی دیكه‌ كه‌ بووه‌ به‌ گرفتی خه‌ڵكی، چۆنیه‌تیی په‌خشی كه‌ناڵه‌ نێوخۆییه‌كانه‌ و ئەنجوومەنی پارێزگا له‌وباره‌وه‌ چەند خاڵیی خستووه‌ته‌ ڕوو، کە دەبێت وەزارەتی رۆشنبیری بەدواداچوونی تەواو بۆ ئەو کۆمپانیایانە بکات.
عه‌لی ڕه‌شید له‌وباره‌وه‌ و له‌ كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، داوایان له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری كردووه‌ ئه‌م پرسه‌ یه‌كلا بكاته‌وه‌ و له‌ ڕێگه‌ی ته‌نده‌ره‌وه‌ چاره‌ی كێشه‌كه‌ بكات و له‌ ه‌برژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیان ته‌واو بێ.
kdp -
Top