گرتنه‌وه‌ى ئاوى زێى بچووك كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاستى به‌نداوى دوكان دروست ده‌كات
محه‌مه‌د تاهیر جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دوكان، ڕايگه‌یاند: "به‌نداوى دوكان 7 ملیار مه‌تر سێجا ئاو ده‌گرێت و به‌ڵام له ئێستادا 4 ملیار و 600 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى تێدایه".
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دوكان، ئەوەشی خستە روو، کە له‌ئێستا ده‌ستیان كردووه به جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى هاوینهوهى به‌ردانه‌وه‌ى ئاو بۆ خواردنه‌وه‌و كشتوكاڵ و كاره‌با كه به‌و هۆیه‌وه ڕۆژانه یه‌ك سانتیمه‌تر ئاستى ئاوه‌كه كه‌م ده‌كات.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، کە به‌هۆى ئه‌وه‌ى زێى بچووك سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى دابینكردنى ئاوى به‌نداوى دوكانه، ئه‌گه‌ر گرتنه‌وه‌ى ئاوه‌كه كه چه‌ند ڕۆژێكه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه گیراوه‌ته‌وه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ئاستى كه‌مكردنى ئاوى به‌نداوى دوكان ڕۆژانه له یه‌ك سانتیمه‌تره‌وه زیاد ده‌بێت بۆ 3 سانتیمه‌تر ئه‌وه‌ش مه‌ترسى كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رچاوى ئاوى به‌نداوه‌كه‌ى لێ ده‌كرێت.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌وه كۆمارى ئیسلامیی ئێران، ڕووبارى زێى بچووكى له سنوورى پشده‌ر گرتووه‌ته‌وه و به‌وه‌ش زیانێكى زۆر به‌ر دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه‌ى هاووڵاتییان و سامانى ماسى و كه‌رتى كشتو‌كاڵى سنووره‌كه گه‌یاندووه، تائێستاش هیچ واده‌یه‌ك بۆ به‌ردانه‌وه‌ى ئاوه‌كه دیارى نه‌كراوه.
باسنيوز
