لەڕووداوێکی هاتوچۆدا پێشمەرگەیەك گیانی لەدەست دا
ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان ڕای گه‌یاند: "بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ڕوداوێکی پێکدادان لەسەر ڕێگای کەلار - شاره‌دێی ڕزگاری لەنێوان ئۆتومبێلێکی بارهەڵگر و سۆپەر سیدان ڕووی دا".
لەئەنجامى ئه‌و ڕووداوه، سەرنشینێک كه پێشمەرگەیە بەناوی (پشتیوان حەمە ڕەشید ) لەدایکبووی ساڵى 1989 دانیشتووی شاره‌دێی ڕزگاری سەر بە شارى کەلار گیانی لەدەست دا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بریندار بوو.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه، تەرمی پێشمه‌رگه‌كه براوه‌ته بەشی پزیشکی دادوەری کەلار و چارەسەری پێویستیش بۆ بریندارەکە کراوە: "شۆفێری بارهەڵگرەکە بەند کراوە".
باسنيوز
