سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە تەقینەوەیەك لە شارۆچکەی عەین عیسا لەنێوان شارەکانی کۆبانێ و حەسەکە رووی داوە
تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 4/6/2018 لە شارۆچکەی عەین عیسا لەنێوان شارەکانی کۆبانێ و حەسەکە رووی داوە.
تەقینەوەکە لە نزیک بنکەیەکی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکا و فەرەنسا رووی داوە و تا ئێستا هۆکار و ژمارەی قوربانییان ئاشکرا نەکراوە.
ئەو هێزە هاوبەشەی سوپای ئەمریکا و فەرەنسا لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەو ناوچەیە جێگیر بوون.
باسنیوز
