ڕێبوار تاڵه‌بانی: به‌ره‌ى توركمانى له پشت دژایه‌تى به‌رپرسانى كورده‌وه‌یه
له پرێسكۆنفڕانسێكدا سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، رێبوار تاڵه‌بانى، رایگه‌یاند، به‌ره‌ى توركمانى له پشت دژایه‌تى به‌رپرسانى كورده‌وه‌یه.
رێبوار تاڵه‌بانى وه‌ڵامى ده‌ركردنى بڕیارى ده‌ستگیركردنى دایه‌وه و گوتى: "ئه‌و دادوه‌ره‌ى بڕیاره‌كه‌ى ده‌ركردووه، بۆ ئه‌وه‌یه خۆى به‌ناوبانگ بكات.
گوتیشى: "ئه‌و دادوه‌ره چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى دادگاى ته‌میزى نه‌كردووه و راسته‌وخۆ بڕیارى گرتنى ده‌ركردووه و ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین، سكاڵاى له دژ تۆمه‌تبار بكه‌ین".
رێبوار تاڵه‌بانى راشیگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ئاماده‌ن له هه‌ر شوێنێك بێت كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌ن رێكبخه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
له دواى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه رێبوار تاڵه‌بانى و به‌شێك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ئاماده نه‌بوونه بگه‌ڕێنه‌وه كه‌ركووك و له‌وێ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌ن ئه‌نجام بده‌ن.
رێبوار تاڵه‌بانى راشیگه‌یاند: "ره‌وشى كه‌ركووك ئاسایى نییه و ره‌وشێكى ئه‌منى و ناده‌ستوورى سه‌پێنراوه و به‌ره‌ى توركمانى كه‌وتووه‌ته دژایه‌تى كورد و ده‌یان سكاڵاى له دژى به‌رپرسانى ئیدارى كورد تۆمار كردووه".
گوتیشی: "به‌ره‌ى توركمان دژایه‌تى كورد ده‌كات و گرووپى لێكۆڵینه‌وه‌یان درووست كردووه و سه‌دان هاووڵاتى له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بانگ كراوون بۆ لێكۆڵینه‌وه له باره‌ى ئه‌وه‌ى له ریفراندۆم به‌شداریان كردووه و ده‌نگیان داوه".
bas neww-
