ره‌نگه به‌غدا و خوارووی عێراق تووشی قات و قڕی كه‌م ئاوی ببنه‌وه..سه‌در ماوه‌یه‌كی كاتی بۆ حكوومه‌ت دیاری ده‌كات
توركیا له‌سه‌ر رووباری (دیجله و فورات) و ئێرانیش له‌سه‌ر ئاوی (زێی بچووك) به‌نداویان دروست كردووه، به‌و هۆیه‌وه گرفتی كه‌مئاوی له عێراق سه‌ری هه‌ڵداوه.
ئاژانسه عێراقییه‌كان باس له ئه‌گه‌ری قات و قڕی بە هۆی كه‌مئاوییەوە له عێراقدا ده‌كه‌ن؛ به‌تایبه‌ت له هه‌فته‌ی رابردوو، به‌غدا و شاره‌كانی باشووری عێراق تووشی گرفتی كه‌مئاوی بوون، له كوردستانیش له شاری قه‌ڵادزێ به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی به‌شێك له ئاوی زێی بچووك، ئه‌و شاره رووبه‌ڕووی گرفتی كه‌مئاوی بوویه‌وه.
كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر پرسی كه‌مئاوی تادێت فراوانتر ده‌بێت و له كاردانه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌دا موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت: "چه‌ند رۆژێكی دیكه مۆڵه‌ت به حكوومه‌ت ده‌ده‌ین چاو به كێشه‌ی ئاو و كاره‌بادا بگێڕێت، ئه‌گینا گۆڕه‌پانمان بۆ چۆڵ بكه‌ن و ده‌رفه‌تمان پێ بده‌ن بۆ كاركردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانمان."
عه‌دنان جه‌نابی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌ئاوییه‌كانی عێراق باس له‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی روویداوه گرفتێكی گه‌وره‌یه و له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران له‌سه‌ر هێڵ ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان.
ئه‌مرۆیش په‌رله‌مانی عێراق له‌و باره‌وه دانیشتنێكی تایبه‌ت ده‌كات. له‌و دانیشتنه‌دا مه‌ترسیی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی مووسڵیش ده‌خرێته ڕوو كه ئاوی بەنداوی مووسڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاتر لە سێ ملیار مەتر سێجا کەمی کردووە و، بە هۆی ئەم کەمئاوییەوە زیانی یەک ملیۆن دینار بە هەر جووتیارێکی ناوچەکە گەیاندووە.
نه‌دا عه‌نته‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بڕیاره له‌و باره‌وه په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات و مه‌ترسییه‌كانی كه‌م ئاوی بخاته‌ڕوو. گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن توركیاوه كاریگه‌ریی راسته‌خۆ ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مئاوی له عێراقدا به‌تایبه‌ت ئاوی خواردنه‌وه كه ئه‌گه‌ر ئێستایش نه‌بێت له داهاتوو ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌رده‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر شاری به‌غدا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌م گرفته لێكه‌وته‌ی سیاسی هه‌بووه، موقته‌دا سه‌در داوایه‌كی به‌په‌له‌ی له حكوومه‌تی عێراق كردووه، ره‌نگه داواكه بۆ ئه‌وه‌بێت كه گوشاری جه‌ماوه‌ری دروست بكات تا به‌غدا له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ن؛ چونكه ئه‌وه‌ی روونه به لای هه‌موومانه‌وه دواجار خه‌ڵكی عێراق و كوردستان تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
ئه‌وه‌ی تائێستا باس ده‌كرێت، دروستکردنی بەنداوی ئەلیسۆ لە تورکیایە، کە کاریگەریی لەسەر بەردانەوەی ئاو بۆ دیجلە و کەمبوونەوەی ئاوەکە دەبێت، هەروەها بەو هۆیەوە ئاوی بەنداوی مووسڵیش لە حەوت ملیار مەتر سێجاوە بۆ سێ ملیار مەتر سێجا کەم بووەتەوە.
حەسەن جەنابی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان لەوبارەوە رایگەیاند "وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان نۆ مانگ لەمەوبەر هۆشداری دابوو لەبارەی کەمئاویی هاوینە و، داوای گرتنەبەری رێوشوێنی بەپەلەی کردبوو بۆ رووبەڕبوونەوەی. حکوومەت وەڵامی ئەم هۆشدارییەی دایەوە و لیژنەیەکی باڵای لە چەندین لایەنی پەیوەندیدار پێکهێنا لە وەزارەتەکانی کشتوکاڵ، ناوخۆ، بەرگری، پیشەسازی، کارەبا، نییشتەجێکردن، ئاوەدانکردنەوە، شارەوانییەکان و تۆڕی راگەیاندنی عێراقی، بە مەبەستی هاوئاهەنگیکردن بۆ وەڵامدانەوەیەکی نیشتمانی لەئەگەری کەمبوونەوەی ئاو، لیژنەکە کۆ بووەوە و پلانی رووبەڕبوونەوەی کەمئاویی وەزارەتەکەیانی پەسەند کرد، کە 24 رێوشوێنی پێویست لەخۆ دەگرێت و ئێستا بە چڕی کار لەسەر جێبەجێکردنی دەکرێت".
kdp-
