هێڵی فرۆكه‌وانی عێراق تونای گواستنه‌وه‌ی سەدان عومره‌كاری گه‌رمیانی بۆ سعودیه نییه
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی، بەڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان، رایگه‌یاند: "ساڵانه له وه‌رزی ئه‌نجامدانی عو‌مره‌دا به‌تایبه‌ت له‌مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا هه‌ندێك كێشه رووبەڕووی موسوڵمانانی عو‌مره‌كار ده‌بێته‌وه".
به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان، ئەوەشی خستە روو، کە هێڵی فرۆكه‌وانی عێراقه به‌هۆی زۆری ژماره‌ی عومره‌كاره‌وه پێ راناگات ته‌واوی عو‌مره‌كارانی كوردستان بگوازێته‌وه ،بۆیه پێشنیاری ئه‌وه كراوه كه له رێگه‌ی ترانزێته‌وه له‌رێگه‌ی وڵاتی سێیه‌مه‌وه عو‌مره‌كاران، سه‌فه‌ری عو‌مره ئه‌نجام بده‌ن.
ئاشکراشی کرد، کە ئەوان زیاتر سه‌رپه‌رشتی حه‌ج ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌رپه‌رشتیی عو‌مره ده‌كه‌ن و چاودێری ده‌كەن، بۆیه هه‌ندێك كه‌س له گه‌رمیانه‌وه له‌سلێمانی ناویان تۆمار كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرفتی هه‌یه له‌گه‌رمیانه 100 كه‌س تێده‌په‌رێنێ.
باس‌نیوز
