وەزارەتی ئەوقاف زانیاری لەبارەی دیاری کردنی یەکەم ڕۆژی جەژنەوە ئاشکرا دەکات
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ”پێنجشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 2018/6/14 لێژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف کۆدەبێتەوە، ئەگەر مانگی ڕەمەزان 29 ڕۆژبێت ئەوا ڕۆژی هەینی دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، ئەگەریش ڕەمەزان 30 ڕۆژ بێت ئەوا ڕۆژی شەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژن“.
ئەوەشی خستەڕوو، کە تا ئێستا هیچ ئەگەرێک لەسەر ئەو بابەتە پشتڕاست نەکراوەتەوە، چونکە هێشتا کاتەکەی ماوە، گوتەبێژەکەی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت: ”بە پێی کاتی ئێمە کە حکوومەت دیاری کردووە، ئێمە لەگەڵ عێراق و سعودییە پێکەوەکە کردمان بە ڕەمەزان، بە گوێرەی ئەوەش هیچ ڕۆژک لە مانگی ڕەمەزان نەخوراوە، بەڵام ئەو قسانەی لەسەر خورانی ڕۆژی ڕەمەزان دەکرێ قسەی خەڵکە“.
ڕوونشی کردەوە، کە بە پێی شەرع ئاساییە ئەگەر لە وڵاتێک ڕەمەزان بێ و لە وڵاتێکی دیکە ڕەمەزان نەبێ، چونکە ئەو بابەتە دەوەستێتە سەر بینینی مانگ لەو شوێنە.
باسنیوز
