قایمقامى قه‌ڵادزێ: له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنى كیشه‌ى ئاوى خواردنهوهداین
به‌كر بایز، قایمقامى شارۆچکەی قه‌ڵادزێ، رایگەیاند: ”له‌دواى گرتنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ی ئاوی زێی بچووك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، كێشه‌ى كه‌مى ئاو شاره‌كه دروست بووه، بەتایبەت به‌هۆى دابه‌زینى ئاوى رووباره‌كه‌وه ترومپاى پڕۆژه‌ى گواستنه‌وه‌ى ئاو بۆ قه‌ڵادزێ كهوتنبوونه بۆششاییهوه، بەڵام له‌رێگه‌ى دروستكردنى چاڵاوه‌وه، پڕۆژه‌ى ئاوى خاس ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ئاو ده‌كاته‌وه".
قایمقامى قه‌ڵادزێ، ئاماژه‌ى بەوەش دا، كه دوای به پڕبوونه‌وه‌ى ئه‌و چاڵاوانه، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ئاوى شاره‌كه ده‌كرێت و ئاوى پێوست دابین ده‌كرێت و ناهێڵین دانیشتوانى شار بێ ئاو بن".
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، فه‌رمانگه‌ی ئاوی قه‌ڵادزێ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا داواى له هاووڵاتییان كردبوو زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی ئاودا نه‌كه‌ن، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردبوو كه تا چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه، دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌ڵادزێدا وه‌ستاوه.
باس‌نیوز
