یەكێتی بە سەرپەرشتیی كۆسرەت ڕەسووڵ لە كۆبوونەوە دان

یەكێتی بە سەرپەرشتیی كۆسرەت ڕەسووڵ لە كۆبوونەوە دان
كەمێك پێش ئێستا ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانی، بە سەرپەرشتیی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی كۆبوونەوە و ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبە زانیاریی گرنگ لەبارەی كۆبوونەوەكەیان ئاشكر دەكات.



مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕاگەیاند، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی تەواوكەری كۆبوونەوەكەی دوێنێ دەبێت، بێگومان لە كۆبوونەكەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر چەند پرسێكی گرنگ دەدرێت.



گوتیشی: "ئەنجومەنی سەركردایەتی ئامادەكاریەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تاوتوێ دەكات، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی بەستی كۆنگرە، یان پلینۆم و پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان دەكەین".



مستەفا چاوڕەش، ئاماژەی بەوەش دا: "ئەگەری زۆرە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان بكرێت".




باسنیوز
Top