هەولێر؛ ئەمڕۆ پارەی گەنمی 2016ی جوتیاران دابەشدەكرێت

هەولێر؛ ئەمڕۆ پارەی گەنمی 2016ی جوتیاران دابەشدەكرێت
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ پارەی گەنمی ساڵی 2016ی و داواش لە خاوەن گەنمەكان دەكات ئەمڕۆ سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارەكانیان.

ئیبراهیم عەبدولحەمید لە راگەیەندراوێكدا داوا لە جووتیاران دەكات، ئەوانەی گەنمیان رادەستی سایلۆكانی هەولێر و مەخموور و بنكەكانی شەمامك و گردەڕەشە كردووە لە 25-5-2016 تاوەكو 5-6-2016، ئەمڕۆ یەكشەممە 3-6-2018 سەردانی سایلۆی هەولێر بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارەكانیان.

ئەوەش لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو لە بەغداوە 30 ملیار دینار وەك پارە قەرزی گەنمی جووتیاران گەیشتووەتە هەولێر و بڕیارە بە چەند قۆناغێك بەسەر 17 هەزار جوتیاردا دابەشبكرێت.





خەندان
Top