ھەزاران ماسی بەھۆی گرتنەوەی ئاو لەناو چوون

 ھەزاران ماسی بەھۆی گرتنەوەی ئاو لەناو چوون
ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووەتەوە، بەھۆیەوەش ھەزاران ماسیی نێو زێیەکە لەناو چوونە، ھەروەھا کێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی قەڵادزێ دروست بووە.

ئەمڕۆ شەممە 2/6/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕای گەیاند: "ئێران بۆ دووەم جار ئاوی زێی بچووکی لەسەر ھەرێمی کوردستان گرتەوە، ئەگەرچی ئێستا کاتی گرتنەوەی ئاوەکە نییە".

ھەر بەھۆی گرتنەوەی ئاویش، ھەزاران ماسیی نێو زێیەکە لەناوچوونە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە: "بەھۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، کێشە بۆ ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ دروست بووە".
bas news -
Top