"حه‌شدی شه‌عبی له وه‌رگرتنی گومرگ له بازرگانانی كورد بەردەوامە"
حه‌شدی شه‌عبی له هه‌موو ناوچانه‌ی كه كه‌لوپه‌ل له هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی ناوهرڕاست و خوارووی عێراق ده‌كرێت بازگه‌ی نایاسایی داناوه و به ئاهرزووی خۆیان گومرگ له بازرگانانی كورد وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر ئاستی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاورده ده‌كرێن و گومرگیان لێ وه‌رده‌گیرێت و حه‌شدی شه‌عبیش جارێكی دیكه به نایاسایی گومرگیان لێ وه‌رده‌گرێت، له‌كاتێكدا به پێی ده‌ستوور هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق و نابێ گومرگیان لێ وه‌ربگیرێت."
عه‌بدولڕه‌زاق ناوه‌ندی، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاورده ده‌كرێن له خاڵه سنوورییه‌كان گومرگیان لێ وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام دواتر حه‌شدی شه‌عبی له سنووری جه‌له‌ولا و مووسڵ و له عوزێمیش گومرگی نایاسایی داده‌نێن و گومرگیان لێ وه‌رده‌گرن و تاوه‌كو ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه."
بەڕێوەبه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "هه‌رجۆره كه‌لوپه‌لێك له هه‌رێمی كوردستانەوە بچێت بۆ عێراق، حه‌شدی شه‌عبی گومرگیان لێ وه‌رده‌گرن و بۆ هه‌ر كه‌لوپه‌لێكیش به شێوه‌یه‌كی جیا گومرک وەردەگرن."
ناوه‌ندی باسی له‌وه‌ش كرد: "حكوومه‌تی عێراق ئاگاداری ئه‌وه‌یه كه حه‌شدی شه‌عبی گومرگی داناوه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌ستوور و یاسادا نه‌هاتووه له ناو عێراقدا گومرگ وه‌ربگیرێت و حكوومه‌تی عێراقیش له‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سوودی نه‌بووه و به‌رده‌وامه، چونكه ئه‌وان له خۆیانه‌وه ئه‌و جۆره گومرگه له خه‌ڵكی كورد وه‌رده‌گرن."
ناوه‌ندی گوتیشی: "مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه بازاڕی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان لاواز بێت و بازرگانانیش کاری بازرگانیی خۆیان له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانەوە بۆ به‌سرا بگوازنه‌وه و جموجووڵی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان لاواز بێت، چونكه فیعله‌ن ئه‌مه كاریگه‌ریی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر جموجووڵی بازرگانی."
پێشتر له سنووری ناحیەی جه‌له‌ولا و عوزێم له هه‌ر ئۆتۆمبیلێكی بارهه‌ڵگر كه كه‌لوپه‌لی بازرگانیی بۆ پارێزگاكانی عێراق ده‌گواسته‌وه 100 بۆ200 دۆلاریان وه‌رده‌گرت، بڕی پارەکەش به پێی جۆری كه‌لوپه‌له‌كه وه‌رده‌گیرا.
kdp -
