وەزارەتی دارایی: به‌ گەییشتنی پارەكەی بەغدا، مووچەی هێزە ئەمنییەكان و خانەنشینان دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی: به‌ گەییشتنی پارەكەی بەغدا، مووچەی هێزە ئەمنییەكان و خانەنشینان دابەش دەكرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە روونكردنەوەیێكدا ڕایدەگەیێنێت، لەگەڵ گەییشتنی ئەو بڕەپارەیەی بەغدا دەینێرێت، مووچەی وەزارەتەكانی پێشمەرگە، ناوخۆ، دەزگای ئاساییش، لیواكانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی دابەش دەكرێت.

ئەمە دەقی ڕوونكردنەوەكەیە:

هاونیشتمانیانی بەڕێز و مووچەخۆرانی خۆڕاگر، لە رۆژی راگەیاندنی لیستی نوێی مووچەوە، هەموو ئامادەكارییەكان و رێكخستنی لیستەكان و دابەشكردنی لە كاتی خۆیدا بووە، بەداخەوە لە هەندێك كەناڵی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵاتییەكان هەواڵی جۆراوجۆر بڵاو دەكرێنەوە، بە تایبەت لەسەر مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆیە بە پێویستمان زانی روونكردنەوە لەسەر ئەم بابەتە بدەین.
1_ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە سەرەتای كاركردن بە سیستمی نوێی مووچە رایگەیاندووە، كە سەرچاوەی پێدانی ئەم مووچەیە داهاتی نەوت و ئەو بڕەپارەیەیە، كە لە بەغداوە دێت، لەگەڵ هاوكاریی هاوپەیمانان تایبەت بە پێشمەرگە.
2_ لە 3/6/2018 دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە، وەك مانگی پێشوو دوو لیست دەبێت، لیستی یەكەم لەسەر داهاتی نەوت و لیستی دووەم لەسەر ئەو بڕەپارەیەیە كە لە بەغداوە دێت، لەگەڵ گەییشتنی ئەو بڕەپارەیەی بەغدا، راستەوخۆ لیستی دووەم رادەگەیێندرێت، كە بریتیە لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای ئاسایش، لیواكانی نەوت و گاز و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی.
3_ بۆ مانگی داهاتوو وەزارەتی پێشمەرگە دەهێنرێتەوە یەكەم وەزارەت بۆ وەرگرتنی مووچە.
kdp -
Top