ئاستی فرۆشیی كیا له مانگی نیساندا گه‌یشته 240,028 ئۆتۆمۆبیل
ئاستی فرۆشیی کیا له كۆریا له مانگی نیساندا گه‌یشته 50,004 یه‌كه، به‌ڕێژه‌ی زیاده‌یه‌ك كه گه‌یشته 14,9% به به‌راورد به‌هه‌مان مانگ له‌ساڵی رابردوودا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی فرۆشیی فراوانی ئۆتۆمۆبیله‌كانی سیراتۆ و كۆریس. تازه‌ترین ئۆتۆمۆبیلى جۆرى سیراتۆ به‌و دیزاینه زۆر پێشكه‌وتووتر و تایبه‌تمه‌ندییه ناوازانه‌ی به نموونه‌یه‌كی پێشه‌نگ بۆ هێمای بازرگانیی كیا داده‌نرێت، هه‌ر له‌ده‌ركه‌وتنی بۆ یه‌كه‌مجار له كۆتایی مانگی شوباتدا له بازاڕه‌كانی كۆریا. هه‌روه‌ها فرۆشیی كۆمپانیاكه له ده‌ره‌وه به‌رێژه‌ی 7.9% گه‌شه‌ی سه‌ند، به‌به‌راورد به‌ساڵی پێشوو، ئه‌ویش به فرۆشتنی 190.024 ئۆتۆمۆبیل له‌گه‌ڵ فرۆشتنی ژماره‌یه‌كی زۆرى ئۆتۆمۆبیلی ریۆ.
یەکێک لە پڕفرۆش‌ترین ئۆتۆمبێلەکانیش لە بازاڕه‌كانی جیهان له مانگی نیسانی 2018 ئۆتۆمۆبیلى وه‌رزشیی ده‌بڵ ئهكسلى سپۆرتاج بوو، كه 39.475 ئۆتۆمۆبیلى لێ فرۆشرا. ئۆتۆمۆبیلى سیراتۆ-ش دووه‌م پڕفرۆش‌ترین بوو كه 33.881 ئۆتۆمۆبیلى لێ فرۆشرا و دوای ئه‌ویش ریۆ دێت به‌فرۆشتنی 31.566 ئۆتۆمۆبیل.
ئا/ خەلیل بلەیی
