دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی پێشکەشی منداڵانی نەخۆشخانەی راپەڕێن کرد
ئەمڕۆ شەممە 2\6\2018، بەبۆنی رۆژی جیهانی منداڵان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، کۆمەڵیک پرۆژە بەڕێوە برد، لە نێویاندا پێداویستی گەیاندە منداڵان کە لە نەخۆشخانەی راپەڕینی هەولێر، کە چاودێری پزیشکی دەکرێن.
هاوکات دوێنی هەینی 1\6\2018، بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە شیلادزێ چالاکییەکیان بەڕێوەبرد و شیری قوتو و دیارییان بەسەر 100 منداڵدا بڵاو کردەوە.
ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵان جۆرەها چالاکی و پرۆژەی خێرخوازیی بەڕێوەدەبات و هاوکاری و دیاری جۆراوجۆر پێشکەش بە منداڵان دەکات.
باسنيوز
