بەرپرسان لە رۆژی جیهانی منداڵان خوێن بە تووشبوانی نەخۆشی تالاسیما دەبەخشن
هێمن هەورامی، بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە و رای گەیاندووە: ”بە بۆنەی رۆژی جیهانی مندالانەوە ، رۆژی ۲/٦/۲٠۱۸ سەردانی نەخۆشخانەی تایبەتی منداڵانی توشبوو بە نەخۆشی تالاسیمامان لە شاری هەولێر کرد و وەک ئەرکێکی مرۆیی خوێنمان پێبەخشین“.
بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆک بارزانی، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە داوا لە تەواوی هاوڕێیانی خۆشەویستی دەکات، هەرکەس دەتوانێت بەشدار بێت و خوێنیان پێببەخشێت، چونکە رۆژانە پێویستیان بە ٥٠ بوتڵ خوێن هەیە.
لە رۆژی جیهانی منداڵانەوە، ساڵانە چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، لەوانەش خوێن بەخشین بە منداڵانی تووشبوی نەخۆشی تالاسیما، کە زۆربەی کەسایەتی و هاووڵاتییانی کوردستان تێدا بەشدار دەبن.
باسنيوز
