نازم هەرکی: نههێشتنى میلیشیاى حهشدى شهعبی له شنگال ئامانجی ئەمریکا
نازم هەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند: ”هێشتا داعش کۆتایی نەهاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە نێوان سنووری عێراق و سوریا بە ئێستاشەوە هاتوچۆیان بەردەوامە".
وهك ڕوونیكردهوه، لەڕوویەکی دیکەوە ئێستا دیوی عێراق بەدەستی حەشدی شەعبیەوەیە، بۆیە بیرۆکەی ئەمریکا لە دانانی ژووری ئۆپهراسیۆنهكان لەسەر چیای شنگال، یەکەم بۆ نەهێشتنی چەکدارانی حەشد و جێگرتنەوەی سوپای عێراقه لەو سنوورە، دووەمیان ئەمریکا دەیەوێت خاڵە سەرەکی و شوێنە ستراتیژییەکان، کۆنترۆڵ بکات.
پەرلەمانتارەکەی پارتی، دەشڵێت: ”کاتی خۆی حەشدی شەعبی دەیویست چیای شنگال کۆنترۆڵ بکات، چونکە بە کۆنترۆڵکردنی ئەم چیایە بەتەواوی باڵا دەست دەبێ بەسەر هەموو ناوچەکانی عێراق، ههروهها لهوێشهوه دهبێته مهترسی بۆ سهر سوریا، لوبنان و ئیسرائیل“.
بە بۆچوونی نازم هەرکی ئەم قۆناغە یەکلاکەرەوەیە و لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، نەخشتە ڕێگای عێراق دادەڕێژرێت، گوتیشی: "ئێستا سێ ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە".
باسنيوز
