توركیا نزیكه‌ى 80 كۆچبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كات
ڕۆژ عه‌زیز، نوێنه‌رى فدراسیۆنى په‌نابه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند:" سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ له شاری چاناكاڵێی وڵاتى توركیا ، له‌لایه‌ن پۆلیسى ده‌ریاوانى ئه‌و وڵاته‌وه 77 كۆچبه‌ر ده‌ستگیر كران كه له‌ناویاندا ٣١ كۆچبه‌ریان خه‌ڵكی هه‌رێمى كوردستانن".
هه‌روه‌ها، گوتیشى: "به‌پێى به‌دواچوونمان زۆربه‌ى ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ى كه ده‌ستگیر ده‌كرێن خۆیان به خه‌ڵكى سووریا له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، به‌وه‌ش له‌كاتى دیپۆرتكردنه‌وه‌یان ڕوبهرووى مه‌ترسى ده‌بنه‌وه".
ڕۆژ عه‌زیز، باسى ئه‌وه‌شى كرد، كه به هه‌وڵى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر خه‌تن بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى كۆچبه‌ره ده‌ستگیر كراوه‌كان بكه‌ن.
باس‌نیوز
