به‌رپرسێكى یه‌كێتى: به‌هۆى پشتكردنه خه‌ڵكى هه‌ولێر ده‌نگه‌كانمان كه‌می كردووه
رێباز بیركۆتى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، له یادی 43 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى حزبه‌كه‌ى، كه ئه‌مڕۆ 1ى حوزه‌یران ده‌كرێته‌وه، له ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك، نووسیویه‌تى: " ده‌نگده‌رانى حزبى شه‌هیدان ئه‌وه‌ى ڕۆژێك له‌سه‌ر بنه‌ماى نامیلكه‌ى مه‌رحوم جه‌نابى مام جه‌لال كه ده‌فه‌رمووێت (یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بۆ) دامه‌زراوه، كه فێرگه‌یه‌ك بوو بۆ گیانى به‌رگرییكردن و فیداكاریی و قوربانیدان له پێناو خاك و نیشتمان و میلله‌ته‌كه‌مان".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى له درێژه‌ى نووسینه‌كه‌یدا، گله‌یی له حزبه‌كه‌ى ده‌كات و نووسیویه‌تى: "به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ به‌هۆى قۆرغكاریی و ئیداره‌دانى خراپ و دره‌نگكه‌وتنى كۆنگره و ناحهقییهكانى تر كه ده‌كرێن، به‌تایبه‌تى پشتكردنه خه‌ڵكى هه‌ولێر له‌لایه‌ن بڕیار به‌ده‌ستانى ناو یه‌كێتى، كه كارێكى زۆر خراپ و نابه‌جێ بوو، ئه‌نجامه‌كانى له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه ده‌ركه‌وت".
ڕێباز بیركۆتى، ئومید ده‌كات ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌ى هه‌ڵبژاردن ببێته وانه‌یه‌ك بۆ داهاتوو له‌پێناو داهاتوو و ڕابردوو و ئێستا.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كان كه كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له 19/ 5/ 2018 ڕای گه‌یاند، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له پارێزگاى هه‌ولێر ته‌نها دوو كورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقی به‌ده‌ستهێنا.
باسنيوز
