گۆڕان مەرج بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەکانی تایبەت بەپرۆژەیاسای چاکسازیی دادەنێت
بەهار مەحموود، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی کۆبوونەوەی لێژنەی دارایی و یاسایی لەگەڵ وەزیری دارایی لە هەفتەی داهاتوو، ڕایگەیاند: ”هیچم لەسەر کۆبوونەوە پێ نەگوتراوە و نەمزانیوە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەمان هەبێ“.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان، گوتی: ”کێشەی ئێمە لە بابەتی دەرماڵەکانە و ئەو مادەیەی تایبەتە بە دەرماڵە، چونكه هەست دەکەین حکوومەت دەیەوێت بەجۆرێک بیقۆزێتهوه، ئەو پاشکەوتەی پێشتر بە نایاسایی دهیبڕى ئەمجارە بە نایاسای و بەناوی بڕینی دەرماڵەوە بەکاری بهێنێت، لەبەر ئەوە ئێمە تیبینیمان لەسەر ئەو مادەیە هەیە و قسەی خۆمان لەسەر کردووە“.
لەبارەی بەشداری کردنی ئەندام پەرلەمانەکانی گۆڕان لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی لێژنەکانی دارایی و یاسای، کە تایبەتە بە پرۆژەی چاکسازیی، بەهار مەحموود دەڵێت: ”بابزانین چۆن دەبێ و بە چ ڕوویهكدا دەڕوات، ئەگەر بزانین بابەتی دەرماڵەکان چاک دەکرێ بەشدار دەبین“.
باسنیوز
