گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تاران دەست پێ دەکاتەوە

 گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تاران دەست پێ دەکاتەوە
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فڕۆکەخانەی سلێمانی، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانی سلێمانی و تاران دەست پێ دەکاتەوە.


ئەمڕۆ 31/5/2018 فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی دەرکرد کە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە خشتەیەک لەلایەن کۆمپانیای ماهاین ئێر بۆ گواستنەوەی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە، بۆ دەست پێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەکان.


هەر بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، بڕیارە لە 10/6/2018 گەشتە ئاسمانییەکانی نیوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تاران دەست پێ دەکاتەوە.


هەر بە پێی ئەو خشتەیەی کە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە، لە ئێستادا لە هەفتەیەکدا دوو گەشت دەکرێ.گەشتە










باسنيوز
Top