سەرۆك بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆك كۆماری عێراق کۆبوویەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31\5\2018، سەرۆك بارزانی، لە سەلاحەددین، لەگەڵ ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هاوپەیمانیی قەراری عێراق و شاندێكی یاوەری کۆبوویەوە و لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی هاوكێشە سیاسییەكانی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەگەرەكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
هاوکات لەو کۆبوونەوەیەدا، هەڵسەنگاندان بۆ دوایین پێشهاتەكان و هەڵوێستی هێزە براوەكان لەمەڕ ئاییندەی عێراق كرا.
باسنيوز
