سەرکردەیەکی گۆڕان ھێرش دەکاتە سەر فوئاد مەعسووم و بە ”مانگای فریزی“ دەیشوبھێنێت
لە چوارچێوەی کاردانەوەکانی گۆڕان بەرامبەر ھەڵوێستی فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردن، کەمێک لەمەوبەر (پێنجشەممە ٣١ی ئایاری ٢٠١٨)، عەبدوڵای کوێخا موبارەک، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، نووسینێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە: ”ھەوڵی جەنابی سەرۆک کۆمار بۆ ڕێگری لە ئەژمارکردنی دەنگەکان بەدەست و ئاشکرا کردنی لایەنی ساختەکار ھیچ کاریگەری نابێت، بەڵام لە ڕوی مێژوویی و لای نەتەوە و پێکھاتەکانیتری عێراق و نوێنەران و چاودێرانی بیانی، زۆر لەسەرمان دەکەوێت وەک نەتەوەی کورد“.
ئەو سەرکردەیەی گۆڕان بە توندی ھێرش دەکاتە سەر سەرۆک کۆماری عێراق و دەڵێت: ”پۆستی سەرۆک کۆمار وەکو ڕەمزی وڵاتە، ئەو ڕەمزەش دراوە بە نەتەوەی کورد و پێویستە زۆر بێ لایەنانە و بەرپرسانە مامەڵەی پێوە بکرێت، نەک سەرۆک کۆمار وەکو بووکەڵەیەک بە دەستی دەستە و تاقمی ناو حزبێک بێت“.
ھاوکات ڕەخنەی ئەوەشی لێ دەگرێت کە چوار ساڵ ”سامت و خەوتوو“ بووە لە ئاستی ئەو ھەموو ڕووداو و پێشھاتانەی لە عێراقدا ڕوویان داوە. دەشڵێت: ”مانگانە وەکوو مانگای فریزی بدۆشرێت و شیر و داھاتەکەی بۆ چەند کەسێک بێت، لە ئێستاشدا بەکار بھێندرێت بۆ پەردەپۆشکردنی دزی و ساختەکاری“.
باسنيوز
