یەك شەممەی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجام دا. تیایدا ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری ڕاپۆرتێکی لەبارەی داهات و خەرجیی هەرێمی کوردستانه‌وه خستەڕوو، ئاماژەی بەوەش دا کە وەزارەت هەموو ڕێکارەکانی گرتووەتەبەر بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی کۆکردنەوەی داهات و چۆنیەتی خەرجکردنی، هه‌روه‌ها پابه‌ندی وه‌زاره‌تى به پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه دووپات كرده‌وه و ئاشكراى كرد هه‌فته‌ى داهاتوو دەست به دابەشکردنی ده‌كرێت.
ئەنجومەنی وەزیران باسى له هەڵبژاردنەکانی 12/5/2018ی پەرلەمانی عێراق كرد و سوپاسى هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى كرد كه هاوكار بوون بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت، هه‌روه‌ها تاوتوێى ئامادەکارییەکانى بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له كۆتاییى ئه‌یلوولى داهاتوودا كرد و دووپاتى كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆ دیاریكردنى هه‌ڵبژاردنى ئەنجومەنی پارێزگاکانیش.
لە دوا تەوەری کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز عوسمان شوانی سکرتێری ئەنجومەنی ئابووری، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دوا كۆنفرانسى ئابووریى هەرێمی کوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران كه له هه‌ولێر به‌سترا، پێشكه‌ش كرد.
باس‌نیوز
