دوو هەزار خێزانی ئێزدیی لە ترسی حەشدی شەعبی ناتوانن بگەڕینەوە
قاسم شەشۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "زیاتر لە دوو هەزار خێزان لە چیای شنگالن و دەترسن بگەڕێنەوە نێو شنگال لە ترسی هەبوونی حەشدی شەعبی لە نێو سەنتەری شنگال، چونکە حەشدی شەعبی بە دیان پێشێلکاری لەگەڵ خەڵک دەکات."
دە قاسم شەشۆ دەشڵی: "ئەگەر شنگالییەکان بڕوایان بە حەشدی شەعبی هەبووایە ئەوا لە نەخۆشی و ئازارەکانی چیادا نەدەمان و دەگەڕانەوە سەر ماڵ و موڵکی خۆیان، کەچی خەڵک بڕوایان بە حەشد و هاوئاوازاەکانی نییە و ناگەڕینەوە."
تا حەشدی شەعبی لە شنگال بێت خەڵک ناگەڕیتەوە
قاسم شەشۆ، کە فەرماندەی فەرماندەییی پێشمەرگەی شنگالە، دەڵێت: "چیی تر ئێزدییەکان بڕوایان بە هیچ هێزیکی وەک حەشدی شەعبی و ئەوانەی دیکە نەماوە و تا فەرماندەییی پێشمەرگەی شنگال نەگەڕێتەوە شنگال، خەڵک بڕوایان بە هیچ هێزیکی ئەمنی نابێت." قاسم شەشۆ گوتی: "حەشدی شەعبی هاتووە ئەجێندای وڵاتان جێبەجێ بکات ئەگەرنا هیچ مفایەکی لە شنگالدا نییە."
حەشدی شەعبی هێزیکی میلیشاییە و بەوە ناسراوە هەر جێگایەک بگاتێ کاولکاری بە دوای خۆیدا دەهێنت و ئەو هێزە بە فتوایەکی مەرجەعی ئایینی لە نەجەف دروست کرا و لە ٦٧ لق و پۆپی سەربازی پێک دێت و لە ٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠١٦ ئەنجومەنی نوێنەرانی کردییە بەشێک لە سیستەمی بەرگریی عێراق."
پێشلکارییەکانی حەشدی شەعبی
لەبارەی هەبوونی خرووقاتی حەشدی شەعبییەوە شەشۆ گوتی: "جگە لەو هەموو مەترسییە، حەشدی شەعبی ڕۆژانە دەیان پێشێلکاری دەکات و هەموو ئەو عەرەبانەیان هێناوەتە شنگال کە دەستیان لەگەڵ داعشدا هەبووە بۆ هێرشی سەر شنگال و کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی، ئەمەش دەبێتە مەترسی بۆ سەر شنگالییەکان کە ئەو کەسانە کۆمەڵکوژییەکی دیکە بەسەر ئیزدییان بهێنن و ڕۆژانەش باج لە خەڵک وەردەگرن و لە سنووری سووریاوە زالگەیان داناوە و باجێکی گەورە لە خەڵک وەردەگرن."
لە ڕووی کارگێڕشەوە خرووقاتی حەشدی شەعبی هەن. لەم بارەیەشەوە، مەحما خەلیل، قایمقامی شەرعیی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێستا حەشدی شەعبی دەستی بەسەر ئیدارەی شنگالیشدا گرتووە و قایمقام و چەندین بەڕێوەبەری ناحیەشیان لە شنگالدا داناوە و خەڵکی شنگالیش لەدەست نەبوونی خزمەتگوزای لە شنگالدا دەناڵێنن و شنگالییەکان دەزانن حەشدی شەعبی بۆ خزمەتکردنی شنگال و شنگالییەکان نەهاتوونەتە شنگال، بەڵکو زیاتر بۆ ئامانجە سەربازییەکان و ئەجێندای وڵاتان هاتوونەتە شنگال، چونکە ئێستا بە دەیان قەیران لە شنگالدا سەریان هەڵداوە و حەشدی شەعبی گوێ بە خەڵکی شنگال نادات."
شنگال، بە عەرەبی ''سنجار''، ناوچەیەکی کوردستانیی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمە، دەکەوێتە سەر سنووری سووریا و ئەوپەڕی باشووری ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان و زیاتر لە ١٢٠ کیلۆمەتر لە شاری مووسڵەوە دوورە.
لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو باڵێکی خیانەتکاری نێو لایەنێکی کوردستانی، کە بە ''ناپاکەکان'' ناسراون، کەرکووکیان ڕادەستی حەشدی شەعبی کرد و دواتر ڕێگایان بۆ خۆش کردن، چەندین ناوچەی دیکە وەک شنگال و باشیک و چەندین ناوچەی دەشتی نەینەوا بکەوێتە دەست ئەو هێزە میلیشایە.
kdp -
