"هاوپەیمانان دەست بە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ پێشمەرگە دەکەنەوە"
دوای نه‌مانی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، جارێكی دیكه داعش له‌و ناوچانه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو جموجووڵیان زیادی كردووه، به جۆرێك شه‌وانه به‌ئاشكرا له گونده‌كان ده‌چنه سه‌ر خه‌ڵك و تیرۆریان ده‌كه‌ن و ده‌یانڕفێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بوونی شانه‌ی داعش له ناوچه‌كه شتێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره و خودی هاوپه‌یمانان و زانیاری هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌مه‌ی پشتڕاست كردووەته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ماوه‌ته‌وه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه ده‌كرێت، بۆیه پێویسته هاوپه‌یمانه‌تییه‌كی سێ قۆڵی له نێوان هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه و حكوومه‌تی عێراقدا پێک بهێنرێت بۆ نه‌هێشتنی داعش."
سەرچاوەکە گوتیشی: "ئێستا هه‌ڵبژاردن كراوه و چاوه‌رێی ئه‌وه دەكرێت حكوومه‌تی نوێی عێراق پێک بهێنرێت، پاشان هاوپه‌یمانه‌تییه‌كی نوێ پێک بهێنرێت و ڕووبه‌ڕوی داعش ببنه‌وه."
سالار جه‌باری، جێگری سوپاسالاری پێشمه‌رگه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تی عێراق هه‌میشه ڕێگری ده‌كات له گه‌یشتنی هاوكاریی به هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هاوكارییه‌كان هه‌ر به پێشمه‌رگه گه‌یشتوون و ماوه‌یه‌كیشه به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داعش كه‌متر هاوكاری ده‌گه‌ن، به‌ڵام هاوكاریی لۆجستی و مه‌شقكردن به هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامە."
سالار جه‌باری باسی له‌وه‌ش كرد: "بۆ گه‌یشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش ماوەیە‌كه به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام به هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه جارێكی دیكه ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و جارێكی دیكه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئێمه ڕه‌وانه ده‌كه‌نه‌وه، چونكه داعش هێشتا مه‌ترسییه بۆ هێزی پێشمه‌رگه."
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه، به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركووك، فه‌رهاد حه‌مه عه‌لی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ڕاسته جموجووڵی داعش له سنووری كه‌ركووك به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه و شه‌وانه جموجووڵیان به‌ئاشكرا هه‌یه و به‌تایبه‌ت له سنووری داقووق و حه‌ویجه جموجووڵی به‌رده‌وامیان هه‌یه و به‌رده‌وامیش ڕووبه‌ڕووی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان ده‌بنه‌وه و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن."
هه‌ر دوێنێش به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له خانه‌قین، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "جموجووڵی داعش له سنووری دیاله زۆر زیادی كردووه و به پێی ئامارێكیش نزیكه‌ی 500 چه‌كداری داعش له ناوچه‌كه هەن و شه‌وانه ده‌چنه سه‌ر گونده‌كان و خه‌ڵك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و ده‌یانڕفێنن و خه‌ڵكیش خۆیان به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن، چونكه هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی توانای پاراستنی خه‌ڵكیان نییه."
kdp -
