ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه

 	 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی رایگەیاند کە حەفتەی دابێ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێ.

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٣٠/٥/٢٠١٨، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ئه‌نجام دا.

لە کۆبونەوەکەدا، ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری ڕاپۆرتێکی لەبارەی داهات و خەرجیی هەرێمی کوردستانه‌وه خستە ڕوو، ئاماژەی بەوەش دا کە وەزارەت هەموو ڕێکارەکانی گرتۆتە بەر بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی کۆکردنەوەی داهات و چۆنیەتیی خەرجکردنی، هه‌روه‌ها پابه‌ندیى وه‌زاره‌تى به پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه دووپات كرده‌وه و ئاشكراى كرد هه‌فته‌ى داهاتوو دەست به دابەشکردنی ده‌كرێت.

ئەنجومەنی وەزیران باسى له هەڵبژاردنەکانی ١٢/٥/٢٠١٨ی پەرلەمانی عێراق كرد و سوپاسى هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى كرد كه هاوكار بوون بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت، هه‌روه‌ها تاوتوێى ئامادەکارییەکانى بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له كۆتاییى ئه‌یلوولى داهاتوودا كرد و دووپاتى كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن بۆ دیاریكردنى هه‌ڵبژاردنى ئەنجومەنی پارێزگاکانیش.

لە دوا تەوەری کۆبوونەوەکەدا، عوسمان شوانی سکرتێری ئەنجومەنی ئابووری، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دوا كۆنفرانسى ئابووریى هەرێمی کوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران كه له هه‌ولێر به‌سترا، پێشكه‌ش كرد
kdp -
Top