پارتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە
شوان محەمەد تەها، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و ئەندامی شاندی كۆبوونەوەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "راوێژ لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا گرنگە و لەو چوارچێەیەشدا پارتی پلانی هەیە لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە".
ئەندامی شاندەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لەوەش دەكات كە تاكوو ئێستا هیچ وادەیەك بۆ ئەو كۆبوونەوانە دەستنیشان نەكراوە، بەڵام پارتی لەگەڵ ئەو لایەنانەش كۆ دەبێتەوە كە تەنانەت كورسیی پەرلەمانیان نەهێناوە".
لەبارەی ناڕەزایی بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان لە دەرەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، شوان محەمەد ڕوونیشی كردەوە پارتی دیموكراتی كوردستان هاوشێوەی ئەو لایەنانەی گلەییان لە كۆمسیۆن هەیە، گلەییكردن لە كۆمسیۆن شتێكە و ئایندەی كوردستان ششتێكی دیكەیە".
ئەندامی شاندی كۆبوونەوەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق جەخت دەكاتەوە كە گلەیی بەردەوامی بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان تەنیا مەبەست لێی بەرژەوەندییە تایبەتی و حزبییەكانی خۆیانە، نەك بەرژەوەندیی گشتی".
باسنیوز
