كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان: زیاتر له هه‌زار وێستگه‌ى ده‌نگدان هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه
ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه لیژنه‌ى ته‌كنیكی و یاسایی له فه‌رمانبه‌رانى كۆمسیۆن پێكهێنراوه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا 102 وێستگه‌ى ده‌نگدان له 10 پارێزگاى عێراق، كه له‌ده‌نگدانى تایبه‌ت و ده‌نگدانى ئاواره‌كان پێكهاتبوون، هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه.
وه‌ك ڕوونكراوه‌ته‌وه، وێستگه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌كان به‌م شێوه‌یه دابه‌شكراون: هه‌ولێر 7، ئه‌نبار 51، به‌غدا/ كه‌رخ 17، سه‌ڵاحه‌دین 11 و نه‌ینه‌وا 16".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، كه كۆمسیۆن لیژنه‌ى ته‌كنیكی تایبه‌تمه‌ندى ناردووه بۆ وردبینیكردن له‌و وێستگه‌كانه‌ى گومانیان له‌سه‌ره، لیژنه‌كان 852 وێستگه‌یان له كۆى 2000 وێستگه هه‌ڵوه‌شانده‌وه: "كۆى وێستگه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌كان گه‌یشته 954 وێستگه".
سه‌باره‌ت به‌و وێستگانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه، به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه 67 وێستگه هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه كه به‌م شێوه‌یه بوون: ئه‌ڵمانیا 10، ئوردن 22، ئه‌مریكا 31، سوید 2، به‌ریتانیا 1، توركیا 1. به‌وه‌ش كۆى هه‌موو وێستگه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌كان گه‌یشته 1021 وێستگه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى عێراق.
باس‌نیوز
