ماسییەکانی بەنداوی حاجی خدر لە رووها بەکۆمەڵ مرداردەبنەوە
حه‌سه‌ن فورات، ماسیگرێکی ناوچەکەیە و بژێوی رۆژانەی لەڕێی ئەم پیشەیەوە پەیدا دەکات، دەڵێ ''یەکەمجارە رووبەڕووی دیمەنێکی وەها ببینەوە، لەوانەیە بە سەدان و بە چەندەها تۆن ماسی مرداربووبنەوە. داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین، بەتایبەتی وەزارەتی کشتووکاڵ و ئاژەڵداری، لەم رووداوە بکۆڵنەوە''.
دوای ئەوەی خەڵکی ناوچەکە داواکارییان ئاراستەی حکومەت کرد، تیمێکی تایبەت دەستیان بە لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی مرداربوونەوەی به‌كۆمه‌ڵی ماسییەکان کرد. ژمارەیەک ماسیی مردوویان بردووە تاوەکو لە هۆکاری مرداربوونەوەیان بکۆڵنەوە.
جه‌ناب كركڵار، دانیشتووی گوندی كایراكه ئاماژه به‌وه ده‌دات، به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه ئاژه‌ڵه‌كانیان لەم چۆمەدا ئاو نادەن. ترسیان لەوە هەیە ئاوەکە ژەهراوی بووبێت.
جه‌ناب كركڵار هەروەها دەڵێ "ئێمە ناتوانین ئاژه‌ڵه‌كانمان ئاو بده‌ین، لە ماڵه‌وه ئاویان پێدەدەین. ده‌ترسین ژه‌هراوی ببن. داواكارین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و رووداوه بكۆڵنه‌وه و چاره‌سه‌ری بكه‌ن".
ماسییەکانی سێوەرەک دوای ئەوەی گەورەدەبن و دەگیرێن، دەنێردرێنە ئامەد و دواتریش بەشیکی زۆریان دەنێردرێنە باشووری کوردستان و عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە.
rudaw -
