دەستەی دەسپاکی سزادانی دوو کەسی بە تۆمەتی گەندەڵی ڕاگەیاند

 دەستەی دەسپاکی سزادانی دوو کەسی بە تۆمەتی گەندەڵی ڕاگەیاند
دەستەی دەسپاکیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا سزادانی دوو کەسی بە تۆمەتی گەندەڵی ئاشکرا کرد.

بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە ، تاوانبار (ک.ر.ا) کەیسەکەی لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی دەسپاکی "ئیحالە" کراوە، بە پێی ماددەی (١٥)ی یاسای دەستەی دەسپاکیی تایبەت بە دەسکەوتی ناڕەوا و یەکەم بڕیارە بە پێی ئەو ماددەیە دەردەچێ کە ناوبراو ھەڵسابوو بە کڕینی چەکی بەڵێندەران لە بازاڕ و خەرجکردنەوەی لە ڕێگای بانکی ڕەسمی بە نەقدی، بۆیە بە غیابی حوکم درا بە (٧) ساڵ زیندانی و گەڕاندنەوەی بڕی یەک ملیار و نۆسەد و حەفتا و دوو ملیۆن و دووسەد و نەوەت و نۆ ھەزار دینار بۆ خەزێنەی گشتی.

هاوکات ئەوە ئاشکرا کراوە کە تاوانبار (ف.ر.ع) بە پێی ماددەی (٣١٥) ھەڵساوە بە بردنی پارەی خەڵکی کە بۆ کرێی کارەبا داویانە، ئەو تاوانبارە بە (٧) ساڵ زیندانی و گەڕاندنەوەی بڕی نۆ ملیۆن و چوار سەد و چل و ھەشت ھەزار و پێنج سەد دینار بۆ خەزێنەی گشتی سزا دراوە.

ئەمەش دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:


راگەینراوێک لە دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستانەوە


ئاشکراکردنی دوو تۆمەتباری گەندەڵی و سزایان و گەڕاندنەوەی بڕە پارەیەک


لە درێژەی ئەو بڕیارانەی کە لە دادگاکانی کوردستان دەردەچێت سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی کەیسەکانی گەندەڵی کە لە لایەن دەستەوە لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێت و لە دادگاکانی لێکۆڵینەوەی دەسپاکی ڕەوانەی دادگا تایبەتمەندەکان دەکرێت، لەو ماوەیەدا لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی ئەو دوو حوکمە دەرچووە:

- تاوانبار (ک.ر.ا) کەیسەکەی لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی دەسپاکی "احالە" کرابوو بە پێی ماددەی (١٥) ی یاسای دەستەی دەسپاکی تایبەت بە دەسکەوتی ناڕەوا و یەکەم بڕیارە بە پێی ئەو ماددەیە دەردەچێ کە ناو براو ھەڵسابوو بە کڕینی چەکی بەڵێندەران لە بازاڕ و خەرجکردنەوەی لە ڕێگای بانکی ڕەسمی بە نەقدی بە غیابی حوکم درا بە (٧) ساڵ زیندانی و گەڕاندنەوەی بڕی ١.٩٧٢.٢٩٩ یەک ملیار و نۆسەدو حەفتاو دوو ملیۆن و دووسەد و نەوەت و نۆ ھەزار دینار بۆ خەزێنەی گشتی.

- تاوانبار (ف.ر.ع) بە پێی ماددەی (٣١٥) ھەڵساوە بە بردنی پارەی ھاوڵاتیان کە بۆ ھەقی کارەبا داویانە بە (٧) ساڵ زیندانی گەڕانەوەی مەبلەغی ٩.٤٤٨.٥٠٠ نۆ ملیۆن و چوار سەد و چل و ھەشت ھەزار و پێنج سەد دینار بۆ خەزێنەی گشتی.



ڕاگەیاندنی دەستەی دەسپاکی ھەرێمی کوردستان

ھەولێر/ ٢٩ی ئایار










باسنیوز
Top