قایمقانى هه‌ولێر: لەمانگی رەمەزاندا رێگرى له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ كراوه
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر، رايگه‌یاند: ”به‌راورد به ره‌مه‌زانى ساڵى رابردوو نرخى كه‌لوپه‌ل له بازاڕه‌كانى شارى هه‌ولێر له ئاستێكى ته‌واو جێگیردایه، جێگیربوونى نرخى كه‌لوپه‌ل له بازاڕدا په‌یوه‌ندى به به‌رده‌وامى كارى لێژنه‌كانی چاودێرییه‌وه هه‌یه كه رێگریان له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ كردووه“.
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، جەختی لەوەش کردەوە، کە بۆ جێگیربوونی نرخەکان پلانه‌كانیان تاكو رۆژی پێش جه‌ژن به‌رده‌وام ده‌بن.
ئاشکراشی کرد، کە به‌راورد به پێش مانگى ره‌مه‌زان، فرۆشتنى گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و رێگه‌كانى ده‌روه‌ى شار زیادى كردووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى زۆربوونى خواسته له‌سه‌رى، گوتیشی: ”وه‌زاره‌تى شاره‌وانى له‌و مه‌ترسییه ئاگادار كراوه‌ته‌وه و هه‌وڵى جدى ده‌ده‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و دیارده‌یه“.
باس‌نیوز
