کۆمسیۆن: ئەنجامی هەڵبژاردنی عێراق كاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی کوردستان نابێت

 کۆمسیۆن: ئەنجامی هەڵبژاردنی عێراق كاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی کوردستان نابێت
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، هەر بڕیارێك لەسەر هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بدرێت، كاریگەریی لەسەر وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نابێت.


شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری پەیوەندیەكان و راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، رای دەگەیەنێت، ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامن.

شۆڕش حەسەن، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ماوەی نزیكەی هەفتەیەك بۆ تۆماركردنی كیانە سیاسییەكان ماوە، "تاكو ئێستا یەك قەوارەی سیاسی ناوی خۆی تۆمار كردووە، بەڵام هێشتا لە ئەنجومەنی كۆمسیاران پەسەند نەكراوە".

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، جەخت دەكاتەوە كە دۆخی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە هەر ئاڕاستەیەكدا بڕوات، كاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نابێت.

بەپێی نووسراوی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان 30 ئەیلوولی ئەمساڵ، وەكوو وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كراوە، ئەنجومەنی كۆمسیارانیش وادەی تۆماری كیانە سیاسییەكانی تاكوو 7ی حوزەیران دیاری كردووە.












باسنیوز
Top