موسه‌نا ئه‌مین: ئه‌گه‌رى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆمسیۆن و ته‌واوى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن هه‌یه
موسه‌نا ئه‌مین، گوتى، ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت، دروستكردنى قه‌یران نییه، به‌ڵكو چاره‌سه‌رى ئه‌و قه‌یرانه‌یه كۆمسیۆن و لایه‌نه تهزویرچییهكان دروستیان كردووه".
هه‌روها ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر هه‌یه له دانیشتنى داهاتوو خوێندنه‌وه بۆ پرۆژه یاساى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆمسیۆن بكرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێكه‌وه، ره‌نگه په‌ناى بۆببرێت.
وتیشى، ئه‌مڕۆ په‌ڕله‌مان نه‌یویست جێگه‌ى ده‌زگاى دادوه‌رى بگرێته‌وه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ته‌واوى مه‌سه‌له‌ى هه‌ڵبژاردن، یان پێویستى به یاسایه یاخود پێویستى به بڕیارێكى دادوه‌رییه، ده‌توانرێت له دانیشتنى داهاتوو خوێندنه‌وه بۆ ئه‌وه پرۆژه یاسایه بكرێت.
لەماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سێ جار نەیتوانى ڕێژەی یاسایی بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومهنەکە بەدەستبهێنێت، ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی ١٦٥ ئەندام دانیشتنی نا ئاسایی سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی ئەنجومەنی نوێنەران گرێدا.
لە دانیشتنەکەدا پڕۆژە بڕیارێک پەسەندکرا، سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کە بەپێى بڕیارەکە پێویستە لە سەدا ١٠ى دەنگی سندوقه‌كان هەژماربکرێنەوە بە دەست، لە بنکەکانی دەنگدان.
لە کاتێکدا ئەگەر هاتوو لە سەدا ٢٥ى دەنگە جیاکراوەکان بە دەست جیاوازی هەبوو، لە نێوان جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی و دەستی، ئەوا پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق ئەنجام دەدرێت.
هەروەها لایەنە سیاسییەکانیش کۆپییەکی ئەلیکترۆنی کاغەزی دەنگدان و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەدرێتەوە پێیان.
خه‌ندان
