تهعریبكردنهوهى گونده‌كانى كه‌ركووك دووباره ده‌ستى پێكرده‌وه
لوقمان حوسێن ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌رى شاره‌دێی سه‌رگه‌ران ، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕای گه‌یاندووه، له‌دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنى كه‌ركووك له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، عه‌ره‌به هاورده‌كانى سنوورى شاره‌دێی سه‌رگه‌ران و په‌ڵكانه بۆ دووباره ته‌عریبكردنى سه‌رگه‌ران و به‌پشتیوانى پۆلیسى فیدڕاڵی و حشدی شعبی له‌ناوچه‌كه دووباره نیشتهجێكرانهوه و پڕ چه‌ك كران.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه دواى هه‌ول وماندووبوونى زۆر له لایه‌ن په‌رله‌مانتاران پارێزگاری شه‌رعی كه‌ركووك وئه‌نجومه‌نی لقى 3 و لقى 23 نه‌توانرا ئه‌و كیشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئاشكراى كردووه، كه: "دووباره عه‌ره‌به‌كان هیرشیان كردووه‌ته سه‌ر دانیشتوانى خۆراگڕ و به‌شه‌ره‌فى په‌ڵكانه به‌پشتیوانى لیواى پۆلیسى فیدڕاڵی و پیش چه‌ند رۆژیك درۆینه (دوورینه‌وه‌ى گه‌نم)یان پێ راگرتوون.
به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێی سه‌رگه‌ران، به‌پێویستى ده‌زانێت، حكوومه‌تى هه‌ریمى كوردستان ئه‌و بێده‌نگیه بشكێنێت و به‌زووترین كات هێزێك بنێرێت بۆ ناوچه‌كه و ئه‌و تهعریبچییانه ده‌ربكه‌ن".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هێز نه‌نێردرێت، گونده‌كانى سنوورى شاره‌دێیه‌كه به‌ته‌واوى چۆل ده‌كریت و عه‌ره‌به هاورده‌كانى گونده‌كانى دیكه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كه‌ركووك كه‌وته ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باس‌نیوز
