پارتی: دژەتیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی لە کەرکووک پاشەکشەیان پێ کراوە

 پارتی: دژەتیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی لە کەرکووک پاشەکشەیان پێ کراوە
گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک_گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و دژەتیرۆری عێراقی لە کەرکووک پاشەکشەیان پێ کراوە.

عەدنان کەرکووکی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک_گەرمیانی پارتی ڕايگەیاند: ”ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراقی و پۆلیسی فیدراڵی لە کەرکووک و دەوروبەری پاشەکشەیان پێ کراوە، ھۆکارەکەشی بۆ دروست بوونی شڵەژانێک لە بەغدا و باشووری عێراق دەگەڕێتەوە، چونکە پێشتر ھێرش کرایە سەر بارەگای حزبی شیوعی عێراق“.

ئەوەشی خستە ڕوو، سەرەڕای کشانەوەی ئەو دوو ھێزە، بەڵام ھێشتا حەشدی شەعبی و سوپا لە کەرکووک و دەوروبەری ماونەتەوە، بۆیە ”ڕۆشتنی ئەو ھێزانەش پەیوەندی بەوە نییە، ئایا بارەگای پارتییان چۆڵ کردووە، یان نا، چونکە ئێمە وەک پارتی ھەڵوێستی خۆمان ڕاگەیاندووە، کاتێک دەگەڕێینەوە کە بە سەربەرزی بگەڕێینەوە و بتوانین داکۆکی لە خەڵکی کەرکووک بە ھەموو پێکھاتەکانی بکەین، بۆیە ئێمە بە بێ دەسەڵاتی ناگەڕێینەوە“.









باسنيوز
Top