نووسەرێک: ئەوانەی عێراقچێتییان دەکرد مانەوە و له چوارساڵی ڕابردووش لە بەغدا.. پارتییان دەرکرد و یەکێتی و گۆڕانیان هێشتەوە

  نووسەرێک: ئەوانەی عێراقچێتییان دەکرد مانەوە و له چوارساڵی ڕابردووش لە بەغدا.. پارتییان دەرکرد و یەکێتی و گۆڕانیان هێشتەوە
لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، چەندان پۆستی باڵایان لە عێراق پێدرا، بەڵام بەهۆی کارکردنی پارتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان، سەرجەم پۆستەکانی لێ سەندراوەتەوە.



ڕۆژنامەنووس و نووسەر هادی جۆرانی (سەرکاو) لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بە خاڵ سەرجەم پۆستە باڵاکانی تەواوی لایەنە کوردستانییەکانی ئاماژە پێداوە کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا لە بەغدا پێیان دراوە کە بەم شێوەیەیە:



پارتی دیموکراتی کوردستان:

- پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراقی ھەبوو، لێی وەرگیرایەوە.

- سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراقی ھەبوو، لێی وەرگیرایەوە.

- پۆستی سوپاسالاری عێراقی ھەبوو، لێی وەرگیرایەوە.

- پۆستی وەزیری دارایی عێراقی ھەبوو، لێی وەرگیرایەوە.



یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە ٢١ کورسی لە پەرلەمانی عێراق هەبووە و باڵێکی بە پشتیوانیکردن لە عێراق و ئەنجامدانی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ناسراوە، پۆستە باڵاکانی بەم شێوەیەیە:

-- پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی ھەبووە و لای ماوەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ هەڵوێستێکی ئیجابی بۆ کورد هەبێت.

- لە کۆمسیۆنی عێراق کۆمسیاری ھەبووە و لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە تائێستا.

- پۆستی وەزارەتی روشنبیری عێراقی بەدەستەوە بووە و تاوەکوو ئێستا تێیدا ماوەتەوە.



بزووتنەوەی گۆڕان کە تەنیا ٩ کورسی لە پەرلەمانی عێراقدا هەبووە، بەهۆی هەڵوێستە بەردەوامەکانی بۆ پاراستنی یەکپارچەیی عێراق و دژایەتیکردنی سەربەخۆخوازانی کوردستان، بایەخێکی زۆری پێ دراوە، بۆیە پۆستەکانی بەم شێوەیە بووە:

- پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی هەبووە و لە پۆستەکەدا ماوەتەوە کە تەنانەت نەیتوانی بەکاریبهێنێت بۆ ڕێگەگرتن لەو دەیان بڕیار و یاسایەی پەرلەمانی عێراق دژی کورد و کوردستان دەری کرد.

- پۆستی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی ھەبووە و تێیدا ماوەتەوە کە بەکاری نەهێنا بۆ هاوکاریکردنی ئەو سەدان هەزار کەسەی لە ئەنجامی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ئاوارە بوون.

- دوای دەرکردنی کۆمسیارێکی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان، کەسێکی سەر بە گۆڕان پۆستی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی پێ درا و تاوەکوو ئێستا لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە.



لە کۆتایی نووسینەکەیدا ئەو ڕۆژنامەنووسە پرسیاری کردووە، کێیە لە چوار ساڵی ڕابردوودا بۆ پلە و پۆست ھەوڵی داوە و کێیە لەسەر هەڵوێستەکانی سزا دراوە؟



باسنيوز
Top