سۆران.. 7 هه‌زار و 607 قوتابى به‌شدارى له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن
له‌سنوورى په‌روه‌رده‌ى سۆران 7 هه‌زار و 607 قوتابى قۆناغه‌كانى ئاماده‌یى و نۆیه‌مى بنه‌ڕه‌تى، به‌شدارى له ئه‌زموونه گشتى و نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌ن.
بارزان عه‌بدولڵا، به‌رپرسی به‌شی ئه‌زموونه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی سۆران، راگه‌یاند: "واده‌ى ده‌ستپێكردنى تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونه گشتییه‌كانى قوناغى ئاماده‌یى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27\5\2018 ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌زموونه نیشتمانییه‌كانى پۆلى نۆیه‌مى بنه‌ڕه‌تى رۆژى دووشه‌ممه 28\5\2018 ده‌ست پێ ده‌كات".
به‌رپرسی به‌شی ئه‌زموونه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی سۆران، ئه‌وه‌شی روون کردەوە، کە ئاماده‌كارى ته‌واو كراوه له رووى هۆڵى تاقیكردنه‌وه‌كان و سه‌رپه‌رشتیاران و مامۆستایان، كه هه‌موو رۆژێك كاتژمێر 8:30ى خوله‌كى به‌یانى تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌گه‌ر رۆژێكیش به‌ر پشوو كه‌وت ئه‌وه ئه‌زموونه‌كانى ئه‌و رۆژ ده‌چێته رۆژى دواتر و به‌هه‌مان زنجیره‌ى خشته‌كان ده‌ڕوات.
ئاشکراشی کرد، کە له‌سنوورى په‌روه‌رده‌ى سۆران به‌گشتى 7 هه‌زار و 607 قوتابى به‌شدارى له ئه‌زموونه گشتى و نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌وانه 3 هه‌زار و 809 قوتابى پۆلى نۆیه‌مى بنه‌ڕه‌تى، هه‌روه‌ها هه‌زار و 812 قوتابى وێژه‌یى و هه‌زار و 986 قوتابى به‌شى زانستین.
bas news-
