لێخۆشبوو‌ن بۆ قەرزێك دەردەكرێت
وه‌زاره‌تی كاری عێراق، بڵاوی كرده‌وه، وه‌زیری كار فه‌رمانی داوه به لێخۆشبوونی ئه‌و قه‌رزانه‌ی له ئه‌ستۆی شه‌هیدان دابوون.
فالح عامری، بریكاری وه‌زارەتی كاری حكوومەتی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی سڕینه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی ئەو وەزارەتە، له لێداوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، "وه‌زیری كار فه‌رمانی داوه، وه‌زاره‌ت له‌و قه‌رزانه‌ی له ئه‌ستۆی شه‌هیداندان خۆش ببن و، له‌و مووچانه نه‌بڕن كه كه‌سوكاری شه‌هیدان وه‌ری ده‌گرن".
به‌پێی لێدوانه‌كه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت، ته‌نها مه‌رجی ئه‌و لێخۆشبوونه‌ی قه‌رزه‌كان، ئه‌وه ده‌بێت کە كه‌سوكاری شه‌هیدان نووسراوێك له لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه بهێنن، بۆ سه‌لماندنی شه‌هیدبوونه‌كه‌ی.
بریكارەکەی وه‌زارەتی كاری عێراق گوتیشی: "هه‌ر قه‌رزێك له ئه‌ستۆی شه‌هیده‌كه‌دا بێت، ده‌سڕێته‌وه، نه‌وەک كه‌سوكاره‌كه‌ی".
شایانی باسە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لێخۆشبوونی دەركردووە لە هەموو ئەو قەرز و پێشینانە كەوا لەسەر پێشمەرگە و خۆبەخشەكانی شەهیدانی شەڕی داعش تۆماركرا بوون.
bas news-
