تەندروستیی راپەڕین روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

 تەندروستیی راپەڕین روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
بەڕێوەبەراتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە فرێدانی جۆرە دەرمانێک بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27\5\2018، بەڕێوەبەراتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین، روونکردنەوەیەکی لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاو کردووەتەوە، تێدا ئاماژەی بەوە داوە، کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەند دیمەنێكی فرێدانی حەب بەشێوەی نایاسایی و دوور لەرێنمایی تەندروستی و ژینگەیی لەسنووری راپەرین بڵاوكرایەوە، زۆرێك لە هاووڵاتییان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پەنجەی تۆمەتیان ئاراستەی تەندروستیی راپەڕین كردووە“.

تەندروستیی راپەڕین، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لێرەوە بۆ رای گشتی رایدەگەیەنن دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون، بۆیان دەركەوتووە، کە ئەو حەبانەی فرێدراون لە جۆرانەن كە بەشێوەی قاچاغ و رێگەی نایاساییەوە هێندراونەتە سنوورەكە، دوور و نزیك پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە نییە.

جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە هاووڵاتییانی سنوورەكەشیان ئاگادار دەكەنەوە كە بۆ لەناوبردنی حەب و دەرمانی ماوەبەسەرچوو و پاشماوە پزیشكییەكان، رێگە زانستییەكانیان بەكار هێناوە و بەكاریش دەهێنن .









باسنيوز
Top