پارێزگاری دهۆك ورده‌كاریی ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌ندیخانه‌ی زركا ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مڕۆ شه‌ڕ و پێكدادان و ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌ندیخانه‌ی چاكسازیی زركا له شاری دهۆك ڕوویدا و پارێزگاری شاره‌كه‌ش له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانییدا ورده‌كاری ڕووداوه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
فه‌رهاد ئه‌ترووشی، پارێزگاری دهۆك ڕایگه‌یاند كه رووداوه‌كه له نێوان یه‌كێك له‌و زیندانیانه‌دا بووه كه سێ جار سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه و سه‌ره‌تا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پۆلیسێك.
فه‌رهاد ئه‌ترووشی روونیشی كرده‌وه، رووداوه‌كه له هۆڵێكی به‌ندیخانه‌كه بووه، كه ته‌واوی زیندانییه‌كانی به هۆی تیرۆره‌وه ده‌ستگیركراون و هه‌ندێكیشیان سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه.
ئه‌ترووشی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ره‌تا ئه‌و كه‌سه به ناوی "سه‌ددام جاسم حه‌مدان" كه به گوێره‌ی یاسای تیرۆر، سێ جار سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پۆلیسه‌كه و دواتریش له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه هه‌وڵیانداوه ده‌رگای سه‌ره‌كی هۆڵه‌كه بشكێنن.
پارێزگاری دهۆك ئاشكراشی كرد، دواتر هه‌ر ئه‌و كه‌سه به‌ناوی "سه‌ددام" ئاگری له شوێنه‌كه كردووه‌ته‌وه و به هۆی گاز و دووكه‌ڵی ئاگره‌كه‌ش، 7 زیندانی هۆڵه‌كه گیانییاندا له‌ده‌ستداوه و 18 كه‌سی دیكه‌ش گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه.
فه‌رهاد ئه‌ترووشی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئێستا بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵكراوه و كه‌سوكاری گیراوانی به‌ندیخانه‌كه، كه نزیكه‌ی 1400 به‌ندكراوی تێدایه، دڵنیا كرده‌وه و رایگه‌یاند، جگه له‌و قوربانیانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كرا، ژیانی ته‌واوی به‌ندكراوان سه‌لامه‌ته و ره‌وشی ناو به‌ندیخانه‌كه‌ش ئارام كۆنتڕۆڵكراوه.
هاوكات ره‌تیشی كرده‌وه، توندوتیژی كه‌وتبێته نێوان زیندانییه كورد و عه‌ره‌به‌كان و راشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵیاندا ده‌رگای سه‌ره‌كی هۆڵه‌كه بشكێنن، به یاسای تیرۆر سزایان بۆ ده‌رچووه.
bas news-
