"یەکێتیی ئەورووپا پەنجا هەزار پەنابەری دیکە وەردەگرێت"
بە پێی ڕاپۆرتێکی فیدراسیۆنی سەرانسەریی پەنابەرانی عیراق، یەکێتیی ئەورووپا بڕیاری داوە پەنجا ھەزار پەنابەری دیکە وەربگرێت و بەو کارەش گەلێک لە پەناخوازانی کورد سوودمەند دەبن.
ئاری جەلال، سەرۆکی ڕێکخراوی فیدراسیۆنی سەرانسەریی پەنابەرانی عیراق ڕایگەیاند: "یەکێتیی ئەورووپا بڕیاری داوە لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران ناسراو بە (UNHCR )ــەوە، پەنجا ھەزار پەنابەر وەربگرێت، لەو ژمارەیەش ئەڵمانیا بە تەنیا 10 ھەزار و 200 پەنابەر وەردەگرێت، بۆ ئەمساڵ 4 ھەزار و 600 کەس، بۆ ساڵی داھاتووش 5 ھەزار و 600 کەس".
ئەوەشی خستەروو: "ئەم بڕیارە بۆ ئەو پەناخوازانەیە، کە لایەن بەرنامەی ناسراو بە (Resettlement-Programs) ی UNHCR لە وڵاتانی وەک لیبیا و لوبنان و ئوردن و یۆنان و تورکیا و چەند وڵاتێکی تریش تۆمار کراون. بە پێی ئەو پرۆگرامەش، ژمارەیەکی زۆری ھاوڵاتیانی عیراقی و سوریایی لەگەڵ خەڵکی وڵاتانی ئهریتریا، سۆماڵ، سودان، ئیتۆپیا سوودمەند دەبن".
ئاری جەلال ئاماژەی بەوەشکرد كه دوای ئەوەی UNHCR داوای پەنابەرییەکە قبوڵ دەکات، ئەو کەسە ڕەوانەی ئەورووپا دەکرێت و لەوێ مافی مانەوەی 3 ساڵ وەردەگرێت، پاش ئەو 3 ساڵەش مافی مانەوەکەی بۆ هەمیشەیی درێژ دەکرێتەوە، جگە لە کەیسی سیاسی، کەیسی وەک هۆمۆسێکسواڵ، ئایینی، یان ژنانی بێوەژن کە تا چوار منداڵی هەبێت لەو کەیسانەن کە قبوڵ دەکرێن.
bas news-
