لە چاکسازی دهۆک شەڕ لە نێوان چەند زیندانییەک رووی دا

 لە چاکسازی دهۆک شەڕ لە نێوان چەند زیندانییەک رووی دا
لە زیندانی چاکسازی گەورانی ‌پارێزگای دهۆک، شەڕێک لەنێوان زیندانییان رووی دا و بریندار و کوژراو هەیە.



ئەمڕۆ شەممە 26\5\2018، سەرچاوەیەک لەناو زیندانی چاکسازی گەورانی دهۆک، رایگەیاند: ”کەمێک لەمەوبەر، شەڕێکی گەورە لە نێوان زیندانیانی چاکسازی گەورانی دهۆک رووی دا، پێدەچێت حەوت کوژراو و نزیکەی 50 بریندار هەن.


ئەو سەرچاوەیە، ئەوەشی خستە روو، کە بەشێک بە تەواوی سووتاوە و ئێستاش، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، شەڕەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.


سەرچاوەکە، ئاشکراشی کرد، کە بەشێک لە بریندارەکان برینیان قورسە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.









باسنیوز
Top