هه‌ده‌په هاوڕه‌گه‌زخوازێكی كردە كاندیدی په‌رله‌مانی توركیا
هه‌ده‌په به‌رده‌وام باس له پێكه‌وه ژیان و به‌یه‌ك چاو سه‌یركردنی هه‌موو چین و توێژێك ده‌كات، بۆیه وه‌كو ئه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، هاوڕه‌گه‌زخوازیش مرۆڤن و پێویسته رێزی لێ بگیرێت، بۆیه هه‌ده‌په پێی باشه نوێنه‌ری ئه‌وانیش له په‌رله‌مان بێت.
حه‌سه‌ن ئاتیك كه‌سایەتییەكی هاوره‌گه‌زخوازه و به ئاشكرا باس له‌وه ده‌كات كه هاوره‌گه‌زخوازه، بۆ هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یران له‌لایه‌ن هه‌ده‌په له‌سه‌ر بازنه‌ی ئێدیرنا كاندید كراوه و ژماره 3ی دراوه‌تێ.
له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یرانیشدا، هه‌ده‌په له هه‌مان شار هاوڕه‌گه‌زخوازێكی كاندیدی په‌رله‌مان كرد به ناوی بارش سولو، به‌ڵام ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا تا بگاتە په‌رله‌مانی توركیا.
bas news -
