ئەنجوومەنی وەزیران ئاسانكارى بۆ تاپۆكردنی خانووه‌كانی كەلار ده‌كات
شه‌هاب حاجى ئه‌حمه‌د قایمقامى قه‌زاى كه‌لار به(باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند "به‌مه‌به‌ستى ئاسانكاری بۆ تاپۆكردنى خانووه بێ تاپۆكانى كه‌لار، نه‌ورۆز عومه‌ر نوێنه‌رى یاسایی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى گه‌رمیانى كردووه و له ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى پرۆسه‌ى تاپۆكردن له سنووره‌كه كۆبووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى "ناوبراو ته‌واوى ئه‌و كێشه و گیروگرفتانه‌ى به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌ى ڕوون كردووه‌ته‌وه كه پێشتر له ڕێنماییه‌كاندا هه‌ندێ بڕگه‌ى ناڕوون هه‌بوون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا "پرۆسه‌ى تاپۆكردن له كه‌لار ده‌ستى پێكردووه و له داهاتووشدا هه‌وڵى باشتر و خێرابه‌ڕێوه‌چوونى تاپۆكردنى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌ده‌ین كه تا ئێستا تاپۆیان نییه".
bas news -
