راپرسییەكی نوێی توركیا: ئه‌ردۆغان هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ناباته‌وه
له تازه‌ترین راپرسیدا، ده‌ركه‌وتووه كه ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ناتوانێت له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 24ی حوزه‌یراندا، 50+1 به ده‌ست بهێنێت.
ده‌زگای راپرسی مێدیار له توركیا، راپرسی له 26 شاری توركیا كردووه و رووبه‌روو پرسیاری له هاووڵاتیان كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان 43.50%ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی.
هه‌روه‌ها موحه‌ره‌م ئینجه كاندیدی جه‌هه‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، 22 بۆ 23%ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت و مه‌رال ئاكشه‌نه‌ر كاندیدی بارتی باش بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 19.31% به ده‌ست ده‌هێنێت.
هه‌مان ده‌زگا پرسیاری كردووه، ده‌نگ به كام پارتی سیاسی ده‌ده‌یت؟ له وه‌ڵامدا ئاكپارتی 39.61%ی ده‌نگه‌كان و جه‌هه‌په 22.61% و پارتی باش 17.60% و هه‌ده‌په‌ش ده‌توانێت به‌ربه‌ست بشكێنێت و 11.39%ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت.
له‌باره‌ی ده‌نگه‌كانی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كه كاندیدی هه‌ده‌په‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، ده‌زگای راپرسی ناوبراو ئاشكرای ده‌كات كه ده‌میرتاش 12.79%ی ده‌نگه‌كان ده‌هێنێت.
bas news -
