کۆمسیۆنی کوردستان، شێوازی ھەژمار و جیاکردنەوەی دەنگ یەکلای دەکاتەوە
ماوەیەک لەمەوبەر، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، ٣٠ی٩ی ٢٠١٨ی بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان دیاری کرد.
ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیونی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان، جووتیار عادل، لە لێدوانێکی تایبەتتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی پەیوەست دەبێت بە وردەکارییەکانی بەرنامەی کاری ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان.
جووتیار عادل باس لەو تەوەرانە دەکات کە لە کۆبوونەوەیاند باسی دەکەن و گوتی "ئەو خشتەیەی کۆمسیۆن دایڕێشتووە وەک پێڕۆ و پڕۆگرامێک بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان دەخرێتە بەر باسەوە. بەپێی ئەو خشتەیە لە ٢٧ـی ئەم مانگەدا، دەست بە تۆمارکردنی قەوارە سیاسییەکان و ھاوپەیمانییەکان، دواتر دەست بە پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەکەین بۆ وەرگرتنی کاندیدی لایەنە سیاسییەکان."
٢١ی ٥ی ٢٠١٨، پێنج لایەنی سیاسیی کوردستان، بەھۆی ناڕازیبوونیان لە سیستەمی ئەلیکرۆنی کە لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا و بۆ یەکەمجار بە کار هێندرا، یادداشتێکیان ئاراستەی کۆمسیۆن کرد و داوایان کرد کار بە سیستەمی ئەلیکترۆنی نەکرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەیێندراوەکان، کە دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکان بوو، شەش لایەنی سیاسیی کوردستان و چەند لایەنێکی عێراقی ناڕەزاییان دەربڕی و رایانگەیاند، لە ڕێگەی سیستەمەکەوە دەنگەکانیان بۆ لایەنی دیکە براوە و سیستەمەکە ھاک کراوە. هەڵبەتە زۆرترین سەرنج و تانەشیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکووک بوو.
ئەو ئەندامەی کۆمسیاران دەربارەی ئەو ناڕەزایەتی و داواکارییە گوتی: "ئەمڕۆ بڕیار لەسەر ئەوەش دەدەین کە ھەژمار و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بکرێت، یان نا، بەڵام ھەر بە ھەمان ئامێری ئەلیکترۆنی کە لە ١٢ی٥ی ٢٠١٨ دەنگدانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی پێ ئەنجام درا، پڕۆسەی دەنگدان بەڕێوە دەچێ."
kdp-
