كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، وادەی تۆماركردن و ڕاستاندنی قەوارە سیاسییەكان و هاوپەیمانێتییەكانی ڕاگەیاند
لە ڕاگەیێندراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، ڕایگەیاندووە: "ئاگاداری سەرجەم قەوارە سیاسییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەینەوە، كە تۆماركردن و ڕاستاندنی قەوارە سیاسییەكان لە ڕۆژی 27/5/2018ـوە دەست پێ دەكات تاوەكوو 7/6/2018".
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی، هەروەها ئاماژەیشی داوە: "تۆماركردن و ڕاستاندنی هاوپەیمانێتییەكان لە رۆژی 18/6/2018ـوە دەست پێ دەكات تاوەكوو 20/6/2018".
kdp-
